بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای سەرنەکەوتنی لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانەوەی پۆستەکەی ، پەیامێکی بڵاوکردەوە وتیای دا پیرۆزبایی لە «لـەتیف ڕەشید» کرد.
«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە توییتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، شەرەفمەند بووم بە سەرۆکایەتیکردنی کۆماری عیراق، و پابەندبووم بە ڕێکرن لەسایەی نیشتمانپەروەریی. وەک ڕێڕەوێک بۆ ئەرکەکەم و پشتیوانی لە چاکسازی، لەپێناو وڵاتێکی بەتوانا کە خزمەت بە هاوولاتیانی بکات، بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ڕێچکەیە و پابەند دەبم بەو پرەنسیپانە.
بەرهەم ساڵح لە تویتەکەیدا ڕاشیگەیاندووە: بەڕێز و خۆشەویستییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو «عەبدوللـەتیف ڕەشید» دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا.
ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕی دووھەمی کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، لـەتیف ڕەشید بە دەنگی ١٦٢پەرلەمانتار پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراقی بردەوە و بوو بە پێنجەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە.
342/